ئاری هەرسین بۆ زایەڵە: ڕێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجامی باشی دەبێت

(0) / / گفتگو / ئاری هەرسین زایەڵە پارتی یەکێتی بەرهەم ساڵح


Sep 11, 2022

قەبارەی فۆنت:
ئاری هەرسین ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی  پارێزگای سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەوتوێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، سەبارەت بە ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی  لەسەر پرسی سەرۆک کۆماری عێراق  ئەوە مفەوەزاتانەیە  کە پرۆسەیەکی نێوان ئێمەو یەکێتی هەیە و مفەوەزاتەکان  لەسەر ئەوپرسە بەردەوامە .
وتیشی، من نەمبیستووە کە د برهم ساڵح  لادرابێت و لەنێوان یەکێتی و پارتی  ڕێکەوتن کرابێت لەسەر کاندیدی دیکە بۆسەرۆک کۆمار، شتی وام نەبیستووە .
ئاری هەرسین سەبارەت بەگفتوگۆکانی نێوان ئێمەو یەکێتی  هەیە،  ناتوانین  پێش وەخت پێش بینی دەرئەنجام بکەین ، باچاوەڕوان بین  بزانین ئەنجامی مفەوەزات چی دەبێت ، ڕێکەوتنی نێوان پارتیو یەکێتی حەتمەن ئەنجامی باشی بۆ خەڵک دەبێت .
وتووێژ - کامەران  کەریم