جێبەجێ کردنی چەند پڕۆژەی قیرتاوکردن لە دهۆک

(0) / / اقتصادی / زایەڵە دهۆک پڕۆژە قیرتاوکردن خزمەتگوزاری


Sep 15, 2022

قەبارەی فۆنت:
پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30مەتری و شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی دهۆک جێبەجێ كرا.
بە سەرپەرشتیی سەرۆكایەتیی شارەوانیی تەناهی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30 مەتری و  دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی كۆمەڵگەی تەناهی جێبەجێ كرا.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (٥٥٩،٣٧٣،٢٥٠)دینار و لەسەر بودجەی گەشەپێدانی پارێزگەی دهۆك دابینكراوە و بە چاودێری و سەرپەرشتیی شارەوانی جێبەجێ كرا.
ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی كارئاسانی هاتوچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە و هاوكات سیمایەكی جوانیش بە شوێنەكە دەبەخشێت. وێڕای ئەم پرۆژەیە، ئێستا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك چەندین پرۆژەی دیكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم