ئەوکەسەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / zayeLe زایەڵە خۆکوشتن


Sep 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەوکەسەی باوکی خۆی کوشت لەگوندی (بنگرد) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا .
ئاسایشی ڕۆژئاوا ی سلێمانی  ڕایگەیاند، لە بەرواری (۱۳/ ٩  / ٢٠٢٢) کاتژمێر (٣/۳٠) خولەکی شەو هاوڵاتیەکی موالید ۱۹۷٤ لەگوندی بنگردی قەزای چەمچەماڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دەکوژرێت.
پاش ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکانی پەیوەندیدار بەو ڕوداوە هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستیان بەکۆکردنەوەی زانیاری وردو بەدواداچونکرد لەوبارەیەوە ، سەرەنجام پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە تۆمەتبار(ڕ ، م ، س ) تۆمەتبار بەکوشتنی باوکی لەبەرواری (۱٤/ ٩ / ٢٠٢٢ )  لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا .
لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیبەتاوانەکەیدا ناو وتی کاتژمێر  (۳۰ / ٣) خولەکی شەوی (۱۳ لەسەر  ۱٤ /٩ / ٢٠٢٢) بەدەمانچەیەک لەکاتی خەودا هەستام بەکوشتنی باوکمو پاشان ئاگاداری هێزە ئەمنییەکانمان کرد کەباوکم کوژراوە .
وتیشی ئەو دەمانچەیەی باوکمم پێکوشت لەگەڵ چەکێکی دیکە لەجۆری کڵاشینکۆڤ پاش ڕوداوەکە بردم لەوەردێک لەگوندەکەی خۆمان شاردمەوە
لەسەربڕیاری دادوەر هەردوو چەکەکەش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیرا .
سەبارەت بەهۆکاری کوشتنەکە تۆمەتبارەکە ڕونی کردەوە کەلەسەر کێشەی خێزانی پەیوەندیدار بەخێزانەکەی خۆیان کوشتوێتی .
لەئێستادا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دۆسێی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە .
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم