سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری: ئامادەم لە 11/6 دەست لەکار بکێشمەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمان عەبدولستار مەجید


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،  شەخسی خۆم بۆچونم وایە لە ٦ ی ١١، دەست لە ئەندامێتی پەرلەمان بکێشمەوە، چونکە گرێبەستی من وەک پەرلەمانتار لەگەڵ دەنگدەرەکانم بۆ چوار ساڵ بووە و لەو وادەیەش چوار ساڵەکە تەواو دەبێت .

ناوبراو  وتیشی؛  بەڵام بڕیاری کۆتاییش لای کۆمەڵی دادگەرییە کە هێشتا لەوبارەیەوە قسەی نەکردووە، کۆمەڵیش هەر بڕیارێک بدات بەندە پابەندم پێیەوە .

ئامادەکردنی -کامەران  کەریم