خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ گەڕایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پێشمەرگە ئەفسەر یەکەی ٧٠ شۆڕش ئیسماعیل


Sep 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ گەڕایەوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی  ٢٠١٨-٢٠١٩  تایبەت بەهەردوو  یەکەی ۷۰ و ٨۰ و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێڕەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لەئەفسەرانی قارەمان دەکات و راشیدەگەێنێت: هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووەو بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم