بەدواداچوون بۆ پشکی هەرێم لەپلانی وەبەرهێنانی حکومەتی فیدڕاڵ  دەکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە پشکی هەرێم کوردستان فیدراڵ


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - د، نەرمین  مەعروف  غەفور  ئەندامی  پەرلەمانی  عێراق  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،   لەبەردەوامی چاودێری بەدواداچوونەکان تایبەت بە مافەکانی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٢/٩/١٤ ب سەردانی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵیمان  کرد و لەلایەن جەنابی وەزیر ( د. خالد بتال ) پێشوازیمان  لێکرا.
وتیشی: ئامانجی سەردانەکە بەدواداچوونبوو بۆ پشکی پارێزگاکانی هەرێم لە پلانی وەبەرهێنانی حکومەتی فیدڕاڵ لە بودجەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٢١ کە بەبڕی ١٠٠ ملیار دیاریکراوە.
ئاماژەی بەوەش دا؛ هەروەها زانینی ژمارەی خەمڵێنراوی دانیشتوانی هەرێم لە کۆی دانیشتووانی عێراق  و وەزیری پلاندانان ئامادەیی وەزارەتەکەی دەربڕی بۆ هاریکاری وجێبەجێکردنی پشکی هەرێم لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان هەرکات لە بودجەی نوێ پارەی بۆ تەرخانبکرێت .
ئامادەکردنی - کامەران کەریم