دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە گەرمیان پاش یەک کاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوان

(0) / اجتماعی


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - هێزەکانی ئاسایش دوای کەمترلە یەک کاتژمێژ توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە دزی لەدراوسێیەکی خۆیان  کردووە.
ئاسایشی  گەرمیان  ڕایگەیاند،   لە درێژەی هەوڵەکانی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە پێناوی پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و دەستگیر کردنی تۆمەتباران و رادەست کردنیان بە دادگا لەبەرواری ٢١ـ٩ـ٢٠٢٢کاتژمێر ٨شەو هاوڵاتیەك هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمانی  ئاگادارکردەوە لەگەڕەکی ژاڵە لەنێوناحیەکە دزی لێ کراوە .
دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایشی ناحیەی ڕزگاری زانیاریان تەواویان لەسەرتۆمەتبارەکە دەست کەوت دوای ئاگارکردنەوەی دادوەری لێکۆڵینەوە ڕزگاری توانیان لەکەمترین کاتدا تۆمەتبارێک  بەناویی (م.أ.ف)دەستگیری بکەن لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدا
 دانی بەتاوانەکەی ناوە کەدزی لەدراوسێیەکی خۆیان کردووە بڕی یەک  ملیۆن ٣٠٠هەزار دیناری لەگەڵ 17مسقاڵ ئاڵتونی دزیەوەلەئێستا تۆمەتبار بەپێی مادەی٤٤٣ی.س لەسەربڕیاری دادوەر ڕاگیراوە .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم