خەزانێکی ئاو بۆ گەڕەکی چەرموو سیتی لە چەمچەماڵ دروست دەکرێت

(0) / کردستان


Sep 22, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - قایمقامیەتی   چەمچەماڵ   ڕایگەیاند،  ئەمڕۆ ڕەمک ڕەمەزان  قائیمقامی چەمچەماڵ بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش و بەڕێوەبەری ئاوی شۆڕش سەردانی گەڕەکی چەرموو سیتی یان لە شۆڕش کردوو دروستکردنی خەزانێکی ئاویان بۆ ئەو گەڕەکە بەسەر کردەوە.
خەزانەکە لەسەر داوای قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و ئاوی شۆڕش دروست دەکرێت و قەبارەکەی ٥٠٠م٣ یە و هاوکات ژووری پەمپەکان و پاسەوانەکان دروست دەکرێت و تێچووی پرۆژەکە زیاتر لە ٣٥٩ ملیۆن دینارە .
بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەی خەزان و ئاو لە گەڕەکەکە چارەسەر دەبێت و پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژییە بۆ ئەو گەرەکە و تەواوی شۆڕش.
ئامادەکردنی - کامەران  کەریم