کۆشکی سەلام سبەینێ ڕادەستی د.لەتیف ڕەشید دەکرێت
/
عراق
/
زایەڵە
کۆشکی سەلام
لەتیف ڕەشید
زایەڵە - بڕیارە سبەی بە فەرمی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق رادەستی د.ـلەتیف رەشید بکرێت.
میدیا عێراقییەكان بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار وادەی رێوڕەسمی رادەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەغدا ئاشكراكرد و رایانگەیاندووە، سبەی یه‌كشه‌ممه 16/10/2022، ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و لـه‌تیف ره‌شید ده‌كرێت.
رۆژی پێنجشەممە 13/10/2022، لەمیانی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا، لـه‌تیف ره‌شید توانی به به‌ده‌ستهێنانی 162 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 99 ده‌نگی به‌رهه‌م ساڵح، وه‌ك سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرێت.
سەرۆك کۆماری هەڵبژێردراوی عێراق، ناوی تەواوی عەبدوللەتیف جەمال رەشیده، لە (10ی ئاب/ئۆگێستی 1944) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئەندازیاری شارستانی لە بەریتانیا، زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەزانێت.
لە ساڵی 2003 تاوەکو 2010 وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بووە و پاشان لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا وەک راوێژکار کاری کردووە.
لە دوای رووخانی رژێمی سەدام، تا ئێستا پێنج سەرۆک کۆمار چوونەتە كۆشكی سه‌لام، ئه‌وانیش: غازی عەجیل یاوەر، لە (حوزەیرانی 2004 تا ئەپریلی 2005)، یەکەم سەرۆک کۆماری عێراق بوو کە لەلایەن ئەنجومەنی حوکمەوە لەدوای رووخانی به‌عس دیاری کرا.
دواتر مام جەلال تاڵەبانی وەک یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لە ماوەی 2005 تاوەکو 2014 لەو پۆستەدا بوو.
لە 2014 تاوەکو 2018 فوئاد مەعسوم، پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت و دوای ئەویش بەرهەم ساڵح تا (13ی تشرینی یەکەمی 2022)، سەرۆککۆماری عێراق بوو.
لە رۆژی (13ی تشرینی یەکەمی 2022) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ـلەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
تێبينيێك بنێرە: