نوێ ترین هەڵوێستی ئێران لەمەڕ گرووپە چەکدارە نەیارەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان

(0) / / ایران / zayeLe عێراق هەرێمی کوردستان ئێران


Oct 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕایگەیاند: هیوادارین حکومەتی عێراق پابەندی بەرپرسیارێتی لە بەرانبەر گرووپە چەکدارەکانی دژی شۆڕش لە هەرێمی کوردستان بێت.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی وتی: هیوای ئەوەمان هەیە حکومەتی عێراق بەر بە هاتوچۆ و جموجوڵی گرووپە جودایی خوازەکان لە سنوورە هاوبەشەکان بگرێت و پابەندی بەرپرسارێتی خۆی بێت لە بەرانبەر گرووپەچەکدارەکانی دژە شۆڕش کە خاکی هەرێمی کوردستان وەکوو مەقەڕێک بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئێران بەکاردێنن.
هاوکات خۆشحاڵی خۆی لەبارەی پێشوەچوونی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێ دەربرێ.
کەنعانی وتیشی: سەرۆک کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە هاوتا عێراقییەکەی کرد و ئێمەش لێرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەکەین. هیوادارین لە ماوەی یاساییدا حکومەتی نوێ کە وەڵامدەرەوەی پێویستییەکانی ئێستای عێراق بێت، پێکبهێنرێت و ئاسایش لە وڵات جێگیر بێت و عێراق لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکاندا دەورێکی کاراتر بگێرێت و هاوکاری دوولایەنەی ئێران و عێراق و هاوکاریی ناوچەیی بەهێزتر بێت.