پەرلەمانتارێکی عێراق مژدە دەداتە جوتیارانی هەرێمی کوردستان

(0) / / اقتصادی / zayeLe زایەڵە عێراق ئابووری هەرێمی کوردستان


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د.نەرمین مەعروف غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زایەڵەی  راگەیاند، خۆشبەختانە دوای هەوڵە بەردەوامەکانم بۆ گەڕانەوەی ماف بۆ جوتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٤، کرا بە چەک و لە  رۆژانی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت .
وتیشی، بەردەوام دەبم بۆ گێڕانەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی دیکەش، چونکە ماف و رەنجی خۆیانە.
پێشتر بەهۆی بەدواداچوونی د.نەرمین مەعروف، حکومەتی عێراق بە نووسراوی فەرمی رەزامەندی دەربڕی بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤، ٢٠١٥،٢٠١٦) و بۆ هەر ساڵێک دەکرێت بە چەک و بۆیان خەرج دەکرێت.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم