ڕاگەیێندراوی وەزارەتى بازرگانى سەبارەت بە پارەى گەنمى جوتیاران

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جوتیار وەزارەتی بازرگانی


Oct 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتى بازرگانى سەبارەت بە پارەى گەنمى جوتیاران ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و وتى: ئەمڕۆ  چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤کە بریتیە لەبڕی  34 ملیار و 827 ملیۆن و 82 هەزار و 250 دینار گەیشتە هەرێمی کورد ستان.

ڕاگەیەنراوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی پارەی گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١٠/١٩ چەکی پارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤کەبریتیە لەبڕی (سی وچوار ملیاروهەشت سەدوبیست وحەوت ملوێن وهەشتاودوهەزارو دوسەدوپەنجا دینار گەیشتە هەرێمی کورد ستان.

بەشێوەی لای خوارەوە:-

سلێمانی :-

یازدە ملیاروسەدوحەفتاوچوارملیون وپێنج سەدو بیست وهەشت هەزار دینار.

هەولێر:-

بڕی یازدە ملیاروچوارسەدوشەست وشەش ملیون وحەوت سەدو سی ویەک هەزاردینار.

دهۆک:-

دوازدەملیارو سەدوهەشتاوپێنج ملیون وهەشت سەدو بیست وسێ هەزارو دوسەدو پەنجا دینار.

سەبارەت بەسالانی ٢٠١٥و٢٠١٦ بەهەمان شێوە لەنزیکترین کاتدا چەکی شایستە دارییەکانیان دەگاتە دەستمان .

پشتیوان بەخوا لە نزیکترین کاتدا پاش وەرگرتنی ڕێکار کارگێڕی ومالیەکان لە ڕێگای سایلۆکانەوە چەکی پارەکە دابەش دەکرێت وبراجوتیارەکان دڵنیا دەکەینەوە کە سەرجەم شایستە داراییەکانی ئەوساڵانەی ڕابرد وەردەگرنەوە .

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی (٢٠٢٢/١٠/١٩)