ئەڵمانیا لەبارەی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیار دەدات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق هەرێمی کوردستان


Oct 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ (هەینی) لەبارەی بڕیاری حکومەتی وڵاتەکەی، کە تایبەتە بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی ئەوەی کردووە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو، نزیکەی 500 ڕاوێژکاری سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێم و عێراق بمێننەوە.
لەگەڵ سەرهەڵدانی شەڕی دژ بە داعش لە عێراق، هێزەکانی ئەڵمانیا بە ئەرکی ڕاوێژکاریی و لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوکاری هێزی پێشمەرگەیان کرد.