دەستگیركردنی حەوت كەس بەتۆمەتی تیرۆر لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی تیرۆر


Oct 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر داوای حكومەتی عێراق، حەوت داواکراویان بەمادەی 2ی تیرۆر لە ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردووە، كە سەرجەمیان بە ڕەچەڵەك عەرەبن.
لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیدا هاتووە: لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ زیاتر بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دەستگیرکردنی تێرۆرستان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران.
وەك لە ڕاگەیەندرواەكەدا ئاماژەی پیكراوە، (ز ، ع ، ع ) و (ع  ، س ، م ) و (ف ، س ، م ) و ( م ، ھ ، م ) و ( م ، ع ، ج ) و ( م، ن ، ع ) و ( ز ، ن ، ع )  ناوی تۆمەتبارەكانە و لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراوبوون بەماددەکانی  تێرۆر.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا  بە ماددەی ( ٢ ) ی تێرۆر بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.