شێخ نەهرۆ کەسنەزانی: حوکمڕانییکردن بە ئایدۆلۆژیای هاوردەکراو شکست دەهێنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ نەهرۆ کەسنەزانیی


Oct 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شێخ نەهرۆ سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی ئاماژە بەوەدەکات،  هەموو ئەو حوکمڕانییانەی لە کۆمەڵگەی موسوڵماناندا کە شکستیان هێناوە، ئەو دەسەڵاتانەبوون کە ئایدۆلۆژیا و فکری نامۆیان بە کۆمەڵگەی موسوڵمانان هاوردەکردووە، بۆیە لەئەنجامدا حکومڕانییەکەیان شکست دەهێنێت.
شێخ نەهرۆ وتیشی، لە کۆمەڵگەی موسوڵماناندا، تەنها فکر و ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕاستەقینەی دوور لە تووندوتیژی  دەتوانێت حوکمێکی سەرکەوتوو بکات و خزمەت بە کۆمەڵگە و هاوڵاتیان بکات.
سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانیی جەختیکردەوە،  لەوەی پێویستە نەتەوەی کورد دووربکەوێتەوە لە ئایدۆلۆژیا و فکری هاودەکراوی وڵاتان، تاکو بتوانین حزمەت بە نەتەوەی خۆمان بکەین و حوکمڕانییەکی دروست و سەرکەوتوو ئەزموون بکەین.
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم