هەفتەی داهاتوو بەشە ئارد به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا دابه‌شدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئارد بەشەئارد ئابووری کۆمەڵایەتی


Oct 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایلە - بەڕێوەبەری گشتی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دەکرێت .

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی  ڕایگەیاند  سەبارەت بەدواکەوتنی دابەشکردنی بەشەئاردی هاوڵاتییان بەڕێوەبەری دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی پێی ڕاگەیاندم کە دواکەوتنی دابەشکردنی ئارد بەهۆی پێنەدانی گەنمەوە بووە .

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، لەئێستادا دوای هەوڵێکی زۆری بەڕێوەبەری ناوبراو وەزارەتی بازرگانی ڕەزامەندی نیشاندا لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکەنەوە بە دابەشکردنەوەی بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیان.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم