عەمار حەکیم: حکومەتی نوێی عێراق پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان بەهێزتر بکات

(0) / / عراق / زایەڵە حەکیم سودانی عێراق


Oct 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە، جەختی لە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان کردەوە.
سەید عەمار حەکیم لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی محەممەد شیاع سودانی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمەدا هاتووە کە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەدا دەسکەوتێکی گرنگ و کەم وێنەیە و دەبێت لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندییەکانی خەڵک بکەنە بنەمایەک بۆ خزمەتگوزاری زیاتر و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
عەمار حەکیم داوای لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی کردووە کە ئەڵقەی پەیوەندی لە نێوان سیستەمی سیاسی و کۆمەڵانی خەڵک بێت و بۆ گەڕانەوەی متمانە و هەبوونی پەیوەندی  و بەردەوامی دیالۆگ لە گەڵ لایەنەکانی ناڕازی هەوڵ بدات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حکومەتی نوێ دەبێت لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و سەروەری عێراق، پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ، ناوچەکە و جیهان بەهێزتر بکات.