قائیمقامیەتی سلێمانی ٥٢ کارتۆن بامیەی بەستو لەناودەبات
(0) /
زایەڵە - بەھۆی خراپ عەمبارکردن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر ٥٢ کارتۆن بامیەی بەستودا گرتوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە، لەسەر زانیاری و سکاڵای ھاوڵاتیان، بەھۆی خراپ عەمبارکردن لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر ٥٢ کارتۆن بامیەی بەستودا گرتوە کە شیاوی خواردن و بەکارھێنان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای پشکنینی فیزیایی بۆ بامیە بەستوەکە دەرکەوتوە بەشێکی زۆری خراپبوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی بامیە بەستوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم

تێبينيێك بنێرە: