دەستگیرکردنی ٤ کەس بە تۆمەتی دزی کردن لە سلێمانی

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تاوان کۆمەڵایەتی


Oct 30, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند هێزەکانمان ( ٤ ) کەسی تریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی دزیکردن لەهاوڵاتیان.
ئاسایشی  ڕۆژئاوای  سلێمانی  ڕایگەیاند،    لەچوارچێوەی هەڵمەتی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان چوار کەس لەقەزای چەمچەماڵ بەناوەکانی( ھ ، ر ، ئ) و (ع ،  ع ، ج ) و (ئ ، س ، م ) و ( ک ، ھ ، م )  دەستگیرکران ، کە هەستاون بەدزینی ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیان ، لەقەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری .
تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ماتۆڕسکیلەکانیان بردوە لە پارێزگای کەرکوک فرۆشتویانە ئەمە لەکاتێکدایە مانگێک لەمەوبەر چەندین تۆمەتباری دیکە لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەر هەمان بابەت دەستگیرکران و ڕاپێچی بەردەم یاساو دادوەر کران .
لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٤٦) لەیاسای سزادان ڕاگیراون .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم