نۆ ملیار دۆلار؛ داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە عێراق داهاتی نەوت


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی نەوتی مانگی تشرینی یەکەم زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.  
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی خاوی بۆ مانگی ڕابردوو (تشرینی یەکەم) ڕایگەیاند و کە بڕی هەناردەی نەوتی خاو 104 ملیۆن و 831 هەزار و 120 بەرمیل بووە.  
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تێکڕای بڕی ڕۆژانە سێ ملیۆن و 382 هەزار بەرمیل بووە.  
هەروەها تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێک 88.31 دۆلار بووە.