نێچیرڤان بارزانی واژۆى لەسەر درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد

(0) / / کردستان / زایەڵە زایلە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - راوێژکارێکى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکى هەرێم واژۆى لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمان نەکردووە.  
دڵشاد شەهاب لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ "روداو" وتى نێچیرڤان بارزانی، یاساکەی واژۆی نەکردووە.  
هەر یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، ئاراستەی سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێم رای خۆی لەسەر بدات. سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سێ بژارەی لەبەردەمدایە: واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.  
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم واژۆی لەسەر یاساکە نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە. بەپێی یاسا دوای 15 رۆژ، ئەگەر واژۆی لەسەر نەکات، یاساکە جێگیر دەبێت و پێش 06-11-2022 بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەکرێتەوە.