یەکێتی: دژەتیرۆر هێزێکی نیشتمانییە

(0) / زایەڵە یەکێتی دژەتیرۆر


Nov 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوای نیوەڕۆی سێشەممە ١/١١/٢٠٢٢،  بە سەرۆکایەتی ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆریان کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبونی وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە فەرماندەکان، وەفدی یەکێتیی بەگرنگیەوە باسیان لە رۆڵی هێزی دژەتیرۆر وەک هێزێکی نیشتمانیی کرد کە لە شەڕی دژی تیرۆر رۆڵی کاریگەریان هەبووە و بەرەنگاری تیرۆرستان بوونەتەوە و بەردەوامن لەو ئەرکە پیرۆزە نیشتمانیەدا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وەفدی یەکێتیی سەرنج و تێڕوانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان لەبارەی دۆخی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو و جەختیان لە هەڵوێستەکان کردەوە.