باڵیۆزی پاکستان سەردانی هەڵەبجە و هەورامانی کرد
/
کردستان
/
زایەڵە
هەڵەبجە
هەورامان
زایەڵە - باڵیۆزی پاکستان سەردانی هەڵەبجە و هەورامانی کرد.
دەستەی گشتی گەشتوگوزار ڕایگەیاند، باڵیۆزی پاکستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم پێشوازی لێ کرا، پاش ئەوەی لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە کۆبوونەوە، میژوو و کلتوری پارێزگاکە و ناوچەی هەورامانی بۆ باسکرا لە ڕووی پێکەوەژیانی ئاینە جیاوازەکان، هاوکات باس لە ناچە گەشتیارییەکانی ناوچەکە و بەپیتی خاکەکەی بۆ کشتوکاڵ کرا.
دواتر بە یاوەری پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی گەشتیاریان لە پارێزگای هەڵەبجە و ناوچەی هەورامان کرد.
ئامانج لە سەردانەکەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی پاکستانە لە سێکتەرەکانی گەشتوگوزار و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ، باڵیۆزی پاکستان سەرسامی خۆی بۆ سروشت و ناوچە گەشتیارییەکانی ئەو دەڤەرە دەربڕی.
پێشتر باڵیۆزی پاکستان لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کۆببویەوە و لەسەر راسپاردەی جەنابیان چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی بەسەر کردەوە.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: