کاروان یاروەیس باسی هەڵوێستی سودانی لەسەر تەوتین دەکات
(0) /
زایەڵە-کاروان یاروەیس،پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەوتی، هەفتەی رابوردوو،کە وەک وەفدی یەکێتی (د.خالد شوانی، د.نەرمین مەعروف،کاروان یاروەیس) کە لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و لە،بارەی جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی بۆ تەوتین گفتوگۆمان کرد.
وتیشی،یاداشتی فراکسیۆنی یەکێتی و ئیمزای سەرۆکی چوار فراکسیۆنی کوردستانی و ١٣٨ پەرلەمانتاری عێراقمان پێشکەش کرد،بەڵێنیدا لە ژێر رۆشنایی ئەو یاداشتە و ئیمزای پەرلەمانتاران و پێداگری یەکێتی،لەگەڵ حکومەتی هەرێم قسەی جدی بکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.
ڕونیشیکردەوە،بنەمای سەرەکی تەوتین ئارەزوومەندانەیە نەک ناچاری،وەک چۆن بنەمای سەرەکی بانک متمانەیە لەنێوان بانک و هاوڵاتی،بۆیە پێویستە تەوتین ئارەزوومەندانە بێت زیاتر لە بژاردەیەک هەبێت تا مووچە خۆر هەڵیبژێرێ.
هێمای بەوەشکرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵ دەدات لە بارەی تەوتینەوە بگەن بە چارەسەرێک،کە هەموو لایەک رازی ببن و پيچەوانەی بڕیاری دادگاش نەبێت.
باسی لەوەشکرد،یەکێک تر لەو پرسانە کە گفتوگۆی جدی ئەوێت،ئەوەیە کە بڕی دیاری کراو بۆ مووچەی هەرێم لە بودجە (ئینفاقی فیعلی) تێ پەراندووە،هەر چەندە لەرووی یاساییەوە رای تر هەیە و پێیوایە نەخێر کێشەی نیە.
ئەوەشی خستەڕوو کردنەوەی گرێی کوێرەی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم دەتوانێ هاوکاری باشتر بوونی باری دارایی بێت بۆ هەردوو حکومەت.
باسی لەوەشکرد، خاڵی گرنگ،پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتە لە هەرێم،هەر چی زوو هەنگاوەکانی دەست پێبکات باشترە،هەم بۆ دۆخی کوردستان و هەم بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانیش لەگەڵ حکومەتی فیدرالی،هەڵبەتە بنەمای سەرەکی بۆ دانوستاندنەکان بۆ پێک هێنانی کابینە راشکاوییە،پەند لە کێشە و کەم و کورتیەکانی رابوردوو وەربگیرێ و دووبارە نەبنەوە.
هێمای بەوەشکرد، پێچەوانەوەی ئەوانەی پێش خۆی،سودانی دەیەوێ بەشێک بێت لە چارەسەر هەم لە چارەسەر کردنی کێشەکانی حکومەتی فیدرال و هەرێم،هەمیش لە نزیک كردنەوەی لایەنە براوەکانی هەرێم بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێ،بە واقعیش ئەمەی کردووە.
باسی لەوەشکرد،گرنگە لایەنەکانی هەرێمیش بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن لەگەڵ سەردانەکەی سودانی،لە سلێمانی دەتوانرێ راشکاوانە لەگەڵ سودانی گفتوگۆ بکەن لە بارەی تەوتین،بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەم بارەیەوە بدرێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: