فەرهاد تۆفیق بۆ زایەڵە لێکیدایەوە: بەرنامە و ئامانجەکانی سۆسیالیست بۆ بەشداریی لە حکومەتی نوێی هەرێم

(0) / / گفتگو / زایەڵە فەرهاد تۆفیق سۆسیالیست


Nov 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە، فەرهاد تۆفیق وتەبێژ و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە وەک پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەهەموو پرۆسەیەکی سیاسی و ئیداریەکاندا بەرژەوەندییە گشتیەکانمان پێش بەرژەوەندییەکانی خۆمان خستووە، هەمیشە پرسە نەتەوەییەکان و پرسی دەسەڵات وقەوارەی هەرێم ئەوپرسانەبوون کەلای ئێمە گرنگیەکی تایبەت بەخۆیان هەیە، پێش بەرژەوەندیەکانی خۆمانن .

وتیشی، هەربەشداری کردنمان لەناو پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا، هەمیشە ئەوەندە خەممان بووە کەپرۆسەیەکی سەرکەوتوو باش بێت، هەرئەوەندەش خەممان بووە کەخۆمان ئەنجامێکی باشمان هەبێت.

فەرهاد تۆفیق ڕونیشیکردەوە، سەبارەت بەپێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئێمە خوازیارین بەزووترین کات لایەنە براوەکان بگەنە ڕێکەوتن، کابینەی نوێی حکومەت بەئاسانی و بەزووی پێک بێت، حکومەتی تاڕادەیەک بنکە فراوان بێت، حکومەتێکی بەهێز بێت.

باسی لەوەشکرد، ئومێد دەکەین حکومەتی داهاتوو حکومەتێک بێت ئەو فشارانەی لەسەریەتی و لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەیە بتوانێت بەربەستیان بۆ دابنێت و ڕووبەڕووی ئەو فشارانە بێتەوە بەهاوکاری پەرلەمان، بتوانن ئەو بۆشاییە یاسایی وئیدارییە ی کەهەبووە بووبوو بە دەرەچەیەک بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی هەرێم چارەسەر بکرێت.

ئەوبەرپرسە باڵایەی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، خزمەتکردنی خەڵک ئامانجی سەرەکی ئێمەیە، بۆیە لەهەر شوێنێک ئێمە بتوانین خزمەت بکەین، خزمەتی لێ ئەکەین، ئەگەر لەکابینەی حکومەتی هەرێم شوێنێکمان بۆ پێش نیاز بکرێت کە بتوانین  خزمەتی خەڵکی لێوە بکەین، ببێتە دەرەچەیەک بتوانین خزمەتی هاوڵاتیانی تیا بکەین ،وەک لەڕابردوودا لەهەندێک کابینە کاندا ئێمە بەشدار بووین و جێگە دەستمان دیاربووە، بەدڵنیاییەوە ئێمە ئەگەر پێشنیازی شوێنێکی دیکەی لەوجۆرەمان بۆ بکرێت ،بەڵێ بەشداری  دەکەین لەپرۆسەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

کامەران کەریم