هیچ کێشەیەک لە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستاندا نیە

(0) / / گفتگو / زایەڵە مووچە دارا سێکانیانی


Nov 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دارا سێکانیانی ڕایگەیاند: هیچ کێشەیەک لە مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ی مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستاندا نیە.

داراسێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوو پاڵپشتی بەهێزی هەیە یەکەم بڕیاری دادگای فیدڕاڵی کەهەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقی پابەند کردووە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی،دووەم یاسای بودجەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کە تیایدا مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی تیا جیا کراوەتەوە بۆیە پێویستە هەردوو حکومەت پابەند بن بە پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەم پاڵپشتیانە هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مانگەکانی داهاتووی مووچە خۆرانی هەرێم نییە

کامەران کەریم