نرخی بەنزین لە دەربەندیخان کەم دەکرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان بەنزین سلێمانی


Nov 04, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لەسەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان نرخی بەنزین لە قەزای دەربەندیخان بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار کەمتر دەبێت لە نرخی ناوەندی شاری سلێمانی و دەوروبەری.
قایمقامیەتی   قەزای  دەربەندیخان   ڕایگەیاند،     لەسەر بڕیاری قائیمقامی قەزای دەربەندیخان  لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەت لەگەڵ خاوەنی سەرجەم وێستگەکانی سوتەمەنی لە قەزای دەربەندیخان کۆبوونەوە بەمەبەستی کەمکردنەوەی نرخی بەنزین لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە سبەینێ وە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێک (٢٥) دینار کەمبکرێتەوە لە نرخی ناوەندی شاری سلێمانی و دەوروبەری. بەردەوام پشکنین بۆ کوالێتی بەنزینەکە دەکرێت لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە.
لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان سوپاسی سەرجەم خاوەن وێستگەکان دەکات کە هاوکاربوون بۆ کەمکردنەوەی (٢٥) دینار لە نرخی بەنزین.
نرخەکان بەم جۆرە دەبن لە سبەینێ شەممە (2022/11/5)
١- بەنزینی محسن (1100) دینار
٢- بەنزینی نۆرماڵ (900) دینار
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم