پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە:  قەرزەتەندروستی دەدرێتە نەخۆشانی شێرپەنجە

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمان کوردستان تەندروستی نەرمین مەعروف


Nov 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د نەرمین مەعروف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  قەرزی تەندروستی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ،لەماوەی رابردوو دوای بڕیاری بانکی ناوەند بۆ راسپاردنی گشت بانکە موڵەتپێدراوەکان بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە . داوام لە بانکی ناوەند کرد بەنووسراوی ژمارە  ٣٩  لە ٢٠٢٢/١٠/٩  بە راسپاردنی ئەو بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن بە پێدانی ئەو قەرزە بە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان .

وتیشی ،  خۆشبەختانە ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٦  بانکی ناوەند رەزامەندی دەربڕی و ئەو قەرزە هاولاتیانی هەرێمیش دەگرێتەوە و پێویستە ئەم بانکانەی لە هەرێم کاردەکەن ئەو قەرزە بدەن .  وەک لەم نووسراوانەی لای خوارەوە روونکراوەتەوە .جێی باسە بڕی ئەو قەرزە ئەگاتە ١٥ ملیۆن دینار و بۆ ماوەی ٥ ساڵە و بە رێژەی سوودی ٢،٩٪ دەدرێت بەو نەخۆشانەی کە خوازیارن و مەرجەکان دەیانگرێتەوە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم