بۆ فەرمانبەرانی بندیوار

(0) / / گفتگو / زایەڵە بندیوار فەرمانبەر مستەفازەڵمی


Nov 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانای نەمر مستەفازەڵمی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە؛ "هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ماڵ و داهاتی حکومەتی ئێستا و بەیتول مالی جاران، واتە یەک فلس لەماڵی حکومەت وەرگری بەبێ ئەنجامدانی کارێک حەرامە حەرامە.

ئیسماعیل   حمەڕەحیم نوسەر بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  لەگەڵ دۆستێکم کە فەرمانبەری بندیواربوو، چوینە خزمەت زانای نەمر مستەفازەڵمی بۆپرسیارێک، کەئایا پارەی حەرام بۆخێر دەبێت، پرسیارمان لە دکتۆر زەڵمی کرد، زانای نەمر وتی بۆم روونکەنەوە، هاوڕێکەم وتی من فەرمانبەرم و دەوام ناکەم بەڵام مانگانە موچە وەردەگرم، بەڵام یەکفلسی لێخەرج ناکەم ، نەبۆخۆم نەبۆ ماڵ و مناڵم، زەڵمی گوتی ئەی چیلێدەکەیت، هاوڕێکەم وتی دەیکەم بەخێر یان بۆنەخۆش و پەککەوتەی خەرج دەکەم. زەڵمی وتی بەم کارەت بەنیازی خێرت بگات ئەویش وتی بەڵێ، زەڵمی گوتی دەتوانی بەم هەڵسوکەوتەت خۆت و خەڵک بخەڵەتێنی بەڵام خودا ناخەڵەتێ، خودا ماڵی حەڵاڵی قبوڵە.

ئەو نوسەرە  وتیشی، پاشان مامۆستا زەڵمی وتی بەچ حەقێک تۆ دەوام یان خزمەتی گشتی ناکەیت وموچەوەردەگری بەپێی هەموو سەرچاوەو زانستەکان و لەڕوی شەرعیشەوە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ماڵ و داهاتی حکومەتی ئێستاو بەیتول مالی جاران، واتە یەک فلس لەماڵی حکومەت وەرگری بەبێ ئەنجامدانی کارێک حەرامە حەرامە، ئیتر تۆخۆت ئازادی  هاوڕێکەم وتی ئاخر مامۆستا خۆمن پارەکە ناخۆم من چ کارێکی حەرامم کردوە.وتی تۆ هیچ حەقت نییە تەسەڕووف بەماڵی حکومەتەوە بکەیت، ئەوە حکومەت خۆی دەزانێ پارە بەکێ دەدات و بەکێی نادات، هاوڕێکەم وتی ئەی چارە چییە دکتۆر زەڵمی فەرمووی یان بچۆرە سەرئەوکارەی کەموچەی لەسەر وەردەگری یان برۆ خۆت فەسڵ کە.

ئامادەکردنی- کامەران   کەریم