هێرش بۆ سەر کاروانی گازوایلی ئێران لە سنوری عێراق و سووریا لە لایەن ئەمریکاوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران کاروان سوتەمەنی گازوایل عێراق وووریا قائم


Nov 09, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – میدیای فەرمیی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردەوە لە هێرشی درۆنی بۆ سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا کاروانێکی گازوایلی ئێران کە بەرەو لوبنان دەڕۆیشت، کرایە ئامانج.
هەواڵنێری تەلەفزیۆنی فەرمیی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کاروانی ئێرانی ٢٢ تانکەر گازوایل بوو کە لە سنووری قائمی عێراق بەرەو سووریا بەڕێوە بوون و ٨ تانکەر کرانە ئامانجی هێرشی درۆنێکی ئەمریکی لە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتی سووریاوە و ٢ تانکەر سووتان.
ئاماژەی بەوەش دا لەم هێرشانەدا شۆفێری تەنکەرەکان زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام کاروانەکە وەستێندراوە و هێشتاکە ١٤ تانکەر لە خاکی عێرقدان.
هەواڵنێرەکە لێدوانی فەرمی عێراقی بڵاو کردەوە کە گەشتی کاروانەکەی بە فەرمی و یاسایی ڕاگەیاندووە کە بە گوێرەی ڕێککەوتنی فەرمیی نێوان عێراق، سووریا و لوبنان بووە.