عیراق بەشە نەوتی بۆ هەرێم ئامادەكردووە؛ داوای چارەسەریی نرخەکە دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نرخ نەوت عێراق هەرێم د.بڕیار ڕەشید شەریف


Nov 10, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، عیراق بەشە نەوتی بۆ هەرێمی كوردستان ئامادەكردووە و داوایانكردووە هەرێم نەوتەكە وەربگرێت، بەڵام بەهۆی ئەو نرخەی دیاریكراوە، پڕۆسەی وەرگرتن ڕاگیراوە و داوایان كردووە نرخەكەش چارەسەر بكرێت.
د.بڕیار ڕەشید شەریف، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، دوای ‏‎هەوڵ و ماندووبوونی زۆر توانییان بەشە نەوت بۆ هەرێمی كوردستان ببچڕین، ئێستا بەشە نەوت بۆ هەرێمی كوردستان ئامادەیە و داوایان لێكردوون كە وەربگیرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی نرخەكەی گرانە، پێمان وتوون كە چارەسەری نرخەكەی بكرێت و نرخەكەی بۆ هەرێم هاوتا بێت لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق.
هاوكات، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “زیاتر لە 9 ملیار دیناری حكومەتی هەرێم لەلای حكومەتی بەغدایە كە دەبوو لە بری ئەو پارەیە نەوتمان بۆ بنێرێت، بەڵام تا ئێستا نە پارەكەی گەڕاندووەتەوە و نە نەوتەكەشی ناردووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ بەشە نەوتی ساڵی راِبردوو بووە.”