كه‌سوكاری ئه‌و كوڕەی له‌ سلێمانی خۆی و دایكی كوشت باس له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كەن

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خۆکوژی سلێمانی کۆمەڵایەتی


Nov 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کەسێکی نزیکی ئەو گەنجەی خۆی و دایکی کوشت، دەڵێت، کوڕەکە دووکانی هەبوو، بەڵام بەهۆی بێ بازاڕییەوە دوو مانگ بوو دووکانەکەی داخستبوو، دەشڵێت، لەوماوەیەدا گۆشەگیر ببوو.  

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 11-11-2022، لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، گەنجێک لە گۆڕستانی عەواڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا کە ئێوارەی پێشتر بەبێ ئەوەی کەس بزانێت دایکی خۆی کوشتبوو.  

کەسێکی نزیکی ئەو گەنجە لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی وت، "ئەو کوڕە و دایکی بەیەکەوە دەژیان و کرێچی بوون، کوڕەکە دووکانی هەبوو، بەهۆی خراپی بازاڕەوە دوو مانگ دەبوو دووکانەکەی داخستبوو و بێ کار بوو." وتیشی، "وەک باسیدەکەن لەو ماوەیەدا گۆشەگیر ببوو و لەڕووی دەروونییەوە دۆخی باش نەبوو، بڕیاربوو هەفتەی داهاتوو بچنە خانووی خۆیانەوە، تەنانەت لەگەڵ دایکیدا بەیەکەوە خانووەکەیان شۆردبوو تا بچنە ناوی."

ئاماژەی بەوەشکرد، "کوڕەکە دوێنێ دایکی خۆی کوشتبوو لە ماڵەوە، ئێمە نەمانزانی، ئەمڕۆ تەلەفۆنی بۆ برایەکم کردبوو، وتبووی ئەوە دایکم کوشتووە و خۆشم دەکوژم، پێش ئەوەی ئێمە و پۆلیس فریای بکەوین لە گۆڕستانەکە کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنابوو."