سەبارەت بەیەكەی كرێنشینان لەشارەكانی هەرێم، هۆشداری دەدرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کرێنشین هەرێم


Nov 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - كۆمەڵەی كرێنشینان كوردستان ڕایدەگەیەنێت ،  ئەگەر بێت و شوێنی زەویی یەكەی كرێنشینان نەكەونە نزیك سەنتەری شار و شوێنی خزمەتگوزارییەوە پڕۆژەكە شكست دەهێنێت و ناچێتەبواری جێبەجێكردنەوە.

بەرهەم قەرەداغی، سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، ئەو شوێنانەی زەوییان دابین كردووە تا ئێستا چەند شارێكن، بۆ نموونە لە سلێمانی لە تانجەرۆ و تاسڵوجە دیاری كراون شوێنێكی نەگونجاون و ئەگەر نزیك نەكرێنەوە و نەخرێنە شوێنی خزمەتگوزاری ئەوا پڕۆژەكە جێبەجێ ناكرێت و هیچ وەبەرهێنەرێك وەری ناگرێت.

جێگەی باسە، دروستكردنی ٢٠ هەزار یەكەی كرێنشینان لە هەرێمی كوردستان بڕیاری حكومەتی هەریمی كوردستانەو بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێن، بەڵام شەش مانگ بەسەر ڕاگەیاندنی فۆڕم و پڕكردنەوەیاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا پڕۆسەكە قۆناغی دیاریكردنی زەویی تێنەپەڕاندووە.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم