کاروان گەزنەیی بۆ زایەڵە: سلێمانی ئەو شارەی کە گەمارۆ دەدرێت و دەخنکێندرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە سلێمانی گەمارۆ کاروان گەزنەیی


Nov 14, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کاروان  گەزنەیی  ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  بەزایەڵەی   ڕاگەیاند،   ئێمە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوام، لە ڕێگەی ڕێکارە پەرلەمانییەکان هاوار دەکەین کە دەستێک لە ناو حکومەتی هەرێم بە ئەنقەست شاری سلێمانی و دەوروبەری دەخنکێنێت ،مانگانە حکومەتی هەرێم نزیکە (٢٨٠) ملیار دەنێرێت بۆ سلێمانی لە پارەی نەوت، کە ئەم بڕە تەنانەت ناکاتە (٢٥٪) کۆی داهاتی نەوتیش؛ بەمەرجێک تەنها بە ڕەقەمەکانی خۆیان داهاتی نەوت زیاترە لە ملیارێک دۆلار مانگانە.
وتیشی،   خەرجییەکانی سلێمانیش لە بەرامبەردا نزیکەی (٣٦٥) ملیار تەنها بۆ مووچە پێویستە؛ لەکاتێکدا زیاتر لە ١٢ ملیار دیناریش خەرجی وانەبێژان و دەرماڵە و هاندانی کەرتی تایبەت و چەند خەرجییەکەی دیکەن؛ سەرباری نەخۆشخانەی هیوا (کە دواتر بە جیا باسی لیوە دەکەین) و خۆڵ و خاشاک و خەرجی دامودەزگاکانی دەوڵەوت؛ لەگەڵ بڕینی ٪١٥ بە شێوەی مەقاصە بۆ خەرجییە سیادییەکان ، ئێستا سلێمانی بە گەمارۆیەکی ناشەریفانە و بڕینی داهاتەکەی تیرۆر دەکرێت تەواوی پڕۆژەکانی ئەم ناوچەیە وەستاون نەخۆشخانەکانی بێ درەرمان و فەرمانبەرانی گیرفان بەتاڵ دەکرێن ئەوەی دەکرێت تەنها و تەنها گەمارۆدان و خنکاندنی سلێمانییە و هیچی تر؛ دڵنیابن ئێمەش بەردەوام دەبین .خاک و خەڵکی سلێمانی لەوە گەورەترن، حکومەت بەو شێوەیە هەوڵی خنکاندنی بدات .
ئامادەکردنی- کامەران  کەریم