لێکۆڵینەوە لەچۆنێتی بەرێوەچونی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەربەندیخان تۆنێل


Nov 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەلە - وەفدێکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەچۆنێتی بەرێوەچونی نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەکۆڵێتەوە .

وەزارەتی  ئاوەدان کردنەوە ڕایگەیاند،   د.ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن بۆ کاروباری رێگاوبان بەیاوەری محەمەد جەلیل   بەرێوبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەو  نیشتەجێکردن لەسلێمانی بەئامادەبونی سلێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان  و ژمارەیەک لەئەندازیاران تونێلی دەربەندیخانی بەسەر کردەوە.

لەو سەردانەدا دوای گفتوگۆکردن لەسەر چۆنێتی بەرێوەچونی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە بەپێی نەخشە ئەندازەیەکان هاوکات دوابەدوای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیارانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە داواکرا کە پەلەبکرێت لە تەواوکردنی پرۆژەکە بە پێی رێنمایە ئەندازیاریەکان.

ئامادەکردنی- کامەران  کەریم