بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژ هەڵدراوەتە ناو قوتابخانەیەکی سلێمانی
(0) /
زایەڵە - سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکان لەکاتی بڵاوەپێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆی سلێمانی، بەهەڵە غازی فرمێسکڕێژیان هەڵداوەتە ناو قوتابخانەی دیاری بنەڕەتی لە گەڕەکی شەکرەکە لەبەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی، کە نزیک بووە لە خۆپیشاندەرەکانەوە .
وتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە نزیک بە ١٠٠ خوێندکاری بنەڕەتی، تووشی بێ هۆشی و تەنگەنەفەسی و چاوکزانەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بوون، تیمەکانمان بە ئەمبوڵانس فریایان کەوتن و سەرجەم خوێندکارەکانیان چارەسەر کرد و رەوانەی ماڵەوەیان کردنەوە.
ئامادەکردن- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: