وەزیری تەندروستی لەڕەوشی بریندارانی  دهۆک پرسیەوە؛ بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان

(0) / / کردستان / زایەڵە بریندار دهۆک تەندروستی


Nov 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ڕووداوی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردووی دهۆک کە بەهۆی سیستمی غازەوە ڕوویدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 33 کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، دهۆک درەنگانی ئەمشەو تاوەکو بەرەبەیان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە سەردانێکی مەیدانێدا، ڕەوشی بریندارانی ڕوداووی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەوی بەشی ناوەخۆەیی و تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و پێداویستی قوربانیانی ڕوداووی شاری دهۆک و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەسەرکردەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ بەداخەوە 4 کەس گیان لەدەستدان و 33 برینداری دیکەی دەرەنجام بوو کە بەشێکیان باری تەندروستیان  خراپە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکێدایە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم