كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت و هی ئەم مانگەش دیارنیە كەی دابەشدەكرێت
(0) /
زایەڵە - بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ئەمرۆ كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەدێت و هی ئەم مانگەش دیارنیە كەی دابەشدەكرێت.
بەپێی خشتەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ئەمرۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2022/11/22 مووچەی مانگی 10ی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
جێی باسە ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر حكومەت بەڵێنی بە فەرمانبەران دابوو كە لە 25ـی هەموو مانگێك مووچە دابەش بكات، بەڵام چەند مانگێكە ئەم بەڵێنە لەلایەن حكومەتەوە جێبەجێناكرێت.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: