کردنەوەی یەکەم سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵدەی مێشك بە دەرمان لە سلێمانی

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی جەڵدەی مێشک پزیشک دەرمان


Nov 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - له‌ شاری سلێمانی، سەنتەری چارەسەری جەڵدەی مێشك بە دەرمان کرایەوە، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م سه‌نته‌ر له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا بكرێته‌وه‌.
بەئامادەبوونی سه‌باح نه‌سره‌دین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانی شار بەشێك لەپزیشکانی تایبەت بەنەخۆشیەکانی مێشک و دەمار کارمەندان و لێپرسراوانی تەندروستی لە نەخۆشخانەی شار، یەکەمین سەنتەر بۆچارەسەری جەڵدەی مێشك بەدەرمان لەسەر ئاستی عێراق لەسلێمانی کرایەوە.
ته‌ندروستی سلێمانی، ده‌ڵێت: دەبێت نەخۆش دوای پشکنینی وردو دەستنیشانکردنی بەحاڵەتی جەڵدەی مێشك بەکەمترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە ئەو بەشە لەڕێگای پزیشك و کارمەندانی تایبەت چارەسەری بەدەرمان بۆ بکرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، کردنەوەی ئەم بەشانەش بەرەوپێشچوونی زانستی پزیشکی لەسەر هەموو ئاست و پسپۆرییه جیاوازەکان لەشاری سلێمانی بەهەوڵ و ماندووبونی پزیشکان وایکردوە سلێمانی پێشەنگی کەرتی تەندروستی بێت .