ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ زایەڵە: هەوڵەکانی کاک بافڵ هەندێک کەسی توشی هیستریا کردووە

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکێتی بافڵ تاڵەبانی


Nov 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بێستون سابوراوایی  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە" پێم سەیر نیە ناوی کاک بافڵ و هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی کۆدەنگی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، بازرگانانی کوردایەتی  و هەندێ کەس و لایەن تووشی هستریا بکات."

بێستون سابوراوایی  ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئەوەی کوردایەتی دەوێت، ئەوەی دەیەوێت بە جورئەتەوە و بەلانی کەمی دڵسۆزی بۆ کورد خەمخۆر بێت، ئەوەی دەیەوێت ئارامی و ئاساییش بۆ میللەتەکەمان پایەگیر بێت،  ئەوەی دەیەوێت خوێنی شەهیدانی ئەم میللەتە ستەمدیدەیەی ئێمە بکاتە پەرچەمی شەرەف و مەردایەتی، ئەوەی دەیەوێت کۆگشتی دەنگی دنیا بۆ چارەسەری ئازارەکانمان و دەرچوونمان لە زیللەت کۆتایی بێت..با وانەیەک لە بەرنامە و ستراتیجی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەربگرێت.

وتیشی، پێم سەیر نیە ناوی کاک بافڵ و هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی کۆدەنگی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، بازرگانانی کوردایەتی  و هەندێ کەس و لایەن تووشی هستریا بکات.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم