قائمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی سورێن داده‌خات
/
کردستان
/
زایەڵە
چێشتخانه‌ی سورێن
سلێمانی
زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی چێشتخانه‌ی سورێن له گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه داده‌خات.
رێكان جه‌مال سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەزایەڵەی راگه‌یاند،له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنینی ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت، ده‌ركه‌وتوه چێشتخانه و كه‌بابی سورێن پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نابێت.
وتیشی، پێشتر به‌هه‌مو شوێنه‌كان وتراوه، ئه‌نجامدانی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌ر شوێنێك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه شوێنه‌كه داده‌خرێت هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌شی یاسایی قائیمقامیه‌ته‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی چێشتخانه‌و كه‌بابی سورێن له‌گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: