له‌ عێراق زیاتر لە 39 هەزار كەس داده‌مەزرێندرێت

(0) / / عراق / زایەڵە دامەزراندن عێراق ئابووری


Dec 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق ، ڕایده‌گه‌یه‌یه‌نێت،بڕیاریدا بە دامەزراندنی زیاتر لە 39 هەزار كه‌س لە هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ڕێكارەكانی هێنانە كایەی پلەی وەزیفی و دابەشكردنی هەڵگرانی بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس و ماجستێر و دكتۆرا تەواو كراوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بڕیار دراوە بە دامەزراندنی 39 هەزار و 434 پلەی وەزیفی نوێ‌ لە سەر ئاستی وەزارەت و دامەزراوەكان.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، لەو ژمارەیە 19 هەزار و 94 هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆس و 17 هەزار و 309 بڕوانامەی ماجستێر و 3 هەزار و 31 بڕوانامەی دكتۆرا دەكرێتەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕێكارەكانی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی تەواو كردووە، كە تیایدا بە هەزاران پلەی وەزیفی بۆ دامەزراندن لەخۆدەگرێت لەگەڵ بە هەمیشەیی كردنی ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی دوو ساڵ و بەرەو سەرەوە خزمەتی گرێبەستیان هەیە.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم