پشووی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو خوێندن


Dec 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پشووی وەرزی یەكەمی ئەمساڵی خوێندن لە 25ی 12ەوە دەستپێدەكات و تاوەكو 2ی 1ی 2023 دەبێت و ڕۆژی دواتر دەوام لە ناوەندەكانی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە 14ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و 24ی 12ی 2022 كۆتایی دێت و ڕۆژی دواتر كە دەكاتە 25ی ئەم مانگە پشوو لە ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەپێی ساڵنامەی خوێندن كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە دەستپێدەكات و تا وەكو 2ی 1ی2023 دەبێت، ڕۆژی دواتر دەوامی ناوەندەكان خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەم پشووە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم