کێشەی کەم ئاوی بەشێک لەگەڕەکەکانی هەولێر چارەسەر کرا
(0) /
زایلە - دوای دروستبوونی کێشەی ئاو بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر، قایمقامی شارەکە دەڵێت، کێشەکە چارەسەر کراوە.
لەمبارەیەوە قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاندوە:دوای ئەوەی نزیکەی دوو رۆژ چەند گەڕەکێکی هەولێر کێشەی کەمیی ئاویان بۆ دروستبوو، کێشەکەیان چارەسەرکرا.
ئاماژە بەوەشكراوە كە كێشەی كەمی ئاو هۆکارەکە چاکسازیی بووە لە ئیفرازی سێ و کارەکانی تەواو بووە.
هەولێر سێ پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەیە ، ئیفراز یەک کە ساڵی 1967 دروستکراوە، ئیفراز دوو ساڵی 1982 .
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ 15 ساڵە دروستکراوە و لە 2007 کەوتووەتە کار رۆژانە نزیکەی 240 ملیۆن لیتر ئاو دابین دەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: