گروپی گێڕانەوەی لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە ڕاگەیەنرا
(0) /
زایەڵە - گروپی گێڕانەوەی پاشەکەوت و لێبڕینی موچە ڕا‌گه‌یه‌ندرا.
له پارێزگاكانی هه‌رێم گروپى گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌و لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕاگه‌یه‌نراو نوێنه‌رانى پارێزگاكانیش ده‌ڵێن:"له‌هه‌موو ده‌رگاكانى هه‌رێم ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر چاره‌مان نه‌ما، په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگاى باڵاى فیدراڵى .
له‌شارى هه‌ولێر، نوێنه‌رانى هه‌رسێ پارێزگاى (هه‌ولێر، سلێمانى‌و دهۆك) گروپى گێڕانه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه‌و لێبڕین له‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان ڕاگه‌یاند .
هاوڕێ كرێكار وه‌ك پارێزه‌رو نوێنه‌رى پارێزگاى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌كه‌دا وتى ، پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕینى موچه له‌كاتێكدابوو شه‌ڕو ئاشوب بوو، به‌ڵام ئێستا هیچ دۆخێكى ئاڵۆز نه‌ماوه‌و تواناى دارایی حكومه‌تیش له‌وپه‌ڕى باشیدایه، بۆیه كاتى خۆیه‌تى ئه‌و قه‌رزه بگێڕدرێته‌وه .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكى حكومه‌ت‌و وه‌زیرى دارایی زوو بێنه‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤیه‌كان‌و داواى لێبوردنیان بكردایه‌و بیانوتایه ئه‌و پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕینه‌ى ئه‌نجاممانداوه له‌ئه‌ستۆمانه‌و بۆتان ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان خۆیان مت كردوه‌و بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردوه، به‌ڵام به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئێستا كاتى گێڕانه‌وه‌یه‌تى، چونكه داهات زۆربوه.
باسی له‌وه‌ش كرد ،ئێمه هه‌وڵ‌و فشاره‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین سه‌ره‌تا له‌ڕێگه‌ى ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى‌و په‌رله‌مانى كوردستان‌و سه‌ردانى حزبه‌كان‌و هه‌موو ده‌رگاكان له‌هه‌رێم، هه‌وڵده‌ده‌ین حكومه‌ت ناچاربكه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، له‌ئێستادا حكومه‌تى هه‌رێم ڕۆژانه 450 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، ده‌كرێت بڕێك له‌م پاره‌یه بخه‌نه سندوقێك‌و دواتر پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕین بگه‌ڕێندرێته‌وه، پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم له‌وه دڵنیابێت، هیچ فه‌رمانبه‌رو موچه‌خۆرێك له‌پاشه‌كه‌وت‌و لێبڕینى موچه‌كه‌ى خۆشنابێت.
ئاشكرشیكرد، جارێ سه‌ره‌تا به‌گوێره‌ى یاساى چاكسازى حكومه‌ت خۆى باسى گێڕانه‌وه‌ى پاره‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه ده‌كات، داواده‌كه‌ین حكومه‌ت ئه‌و یاسایه‌ى خۆى جێبه‌جێ بكات، دواتریش وه‌ك وتمان له‌هه‌موو ده‌رگاكان ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر چارمان نه‌ما، ئه‌وا ده‌چینه دادگاى باڵاى فیدراڵى .
له‌ئێستادا هاوڵاتیان بڕى 8 ملیار دۆلار قەرزاری حکومەتن‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا حکومەتى هه‌رێم 13 ملیار دۆلار قەرزاری هاوڵاتیان‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمه.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: