تەیف سامى کۆتا وادە بۆ دەست پێکردنى تەوتینى موچەى هەرێم دادەنێت کە تا مانگى شەشە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تەیف سامی موچە


Apr 17, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - بە پێی زانیاریەکان کەسەرچاوەیەکی ئاگاداری بەغداوە دەست گەیشتووە،بانکە فیدراڵییەکان چاوەڕێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەکەن بۆ دەست پێکردنی پرۆسەی بە نیشتیمانی کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەش کراوە،کە پرۆسەی بە نیشتیمانی کردن ( تەوتین) پێویستی بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان،چونکە پرۆسەی بە نیشتیمانی کردن پێویستی بە دروست کردنی داتایەک( قاعیدە بەیانات)ى ورد و نوێ کراوە هەیە،ئەوەش دەبێت هەرێم بەوکارە هەستێت.
پرۆسەی بەنیشتیمانی کردنی مووچەی فەرمانبەران ماوەیەکی زۆری پێ ناچێت،چونکە هیچ بەربەستێکی تەکنیکی یان ئیداری نییە کە ڕێگری لەوە بکات،ئێمە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە ودەڵێین پرۆسەکە تەنها پێویستی بە هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر وبەغدا هەیە.
شاندێکی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی فیدراڵی بڕیارە پێش کۆتایی مانگی چوار سەردانی هەرێم بکەن بۆ ڕێککەوتن لەسەر ڕێ و شوێنەکانی کردنەوەی لقەکانی لە شارەکانی هەرێم.
وەزیری دارایی عێراق تەیف سامی سوورە لەسەر جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و دەیەوێت بابەتی بە نیشتیمانی کردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێم پێش مانگی شەشی ئەمساڵ بکەوێتە سەر ڕەیڕەوی خۆی.
هاوکات بانکی رەشید و رافیدەین رایانگەیاندووە،هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق لیستی موچەی فەرمانبەرەکانی هەرێمی کوردستانی بەسەردا دابەش کردن ئەوا پرۆسەی تەوتینی موچەکانیان دەست پێدەکەین و ئامادەیی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ دەست کردن بە وەرگرتنی فەرمانبەرانی هەرێم،بۆ ئەوەی ببنە ئەندامانی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراق.
کامەران کەریم