وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ڕێگایەکی نوێ لەنێوان زەڕایەن - دەربەندیخان دروستدەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تۆنێل زەڕیان دەربەندیخان


Dec 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەڵێت، ڕێگایەکی نوێ لە نێوان دەربەندیخان- زەڕایەن دروست دەکەن و پرۆژەکەش تەندەرینی دەرچووە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند ،رێگایەکی بەدیل دروستدەکەین لە نێوان زەڕایەن و ناوتاق و دەربەندیخان، کە درێژییەکەی ٢٢ کیلۆمەترە و بودجەکەی ٨ ملیار دینارە.

وتیشی ،ڕەزامەندی پرۆژەکە دراوە، تەندەرین بۆ کۆمپانیا دەرچووە، ئەگەر کەشوھەوا لەباربێت لە ماوەیەکی نزیکدا کارکردن تێدا دەستپێدەکات.

  ئامادەکردنی- کامەران کەریم