قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی عومه‌ر داده‌خات
(0) /
زایەڵە - به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی عومه‌ر له گه‌ڕه‌كی كه‌نه‌سوره داده‌خه‌ن.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی دوكانی گۆشتفرۆشتنی عومه‌ر داده‌خات.
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتوه كه گۆشتفرۆشی عومه‌ر گۆشتی بێمۆری هه‌یه و به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساخیده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ریییه.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ڤێتێرنه‌ری پێویسته ئاژه‌ڵ له‌كوشتارگه‌ی سلێمانی پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕینیش پشكنینی بۆ بكرێت، پاشان مۆر ده‌كرێت، به‌ڵام خاوه‌نی گۆشتفرۆشی عومه‌ر به‌بێ پشكنین ئاژه‌ڵه‌كانی سه‌ربڕیوه و گۆشته‌كه‌شی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساخكردوه‌ته‌وه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی ریكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
ئامادەکردنی: کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: