پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ژنی بەتۆمەتی دزینی پارە و ئاڵتون راگەیاند
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەم دوو ژنە زیاتر لە 15 هەزار دۆلار (150 وەرەقە) و بڕێکی زۆر ئاڵتوانیان دزیوە و توانراوە لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکڕێن .
ڕاشیگەیاند: دواتر زانراوە کە تۆمەتبارەکان لە ھەریەک لە نوسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی ئیبراھیم ئەحمەد، ناوبازاڕ، کوردسات، بنکەی پۆلیسی کەلار، دەربەندیخان و ھەڵەبجە سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە و داواکراون.
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: