رۆژی شەممە تەرمی شەهید ئاكام عومەر دەگاتەوە خاكی كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاکام عومەر سلێمانی شەهید بافل تاڵەبانی


Dec 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان ئاگاداردەكەینەوە رۆژی شەممە 17ی كانوونی یەكەمی 2022 ، كاتژمێر 9:30ی بەیانی، تەرمی شەهیدی تێكۆشەر (ئاكام عومەر) فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانییەوە دەگاتە خاكی هەرێمی كوردستان و لە رێوڕەسمێكی شایستە و شكۆداردا پێشوازی لێدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دواتر بە شكۆوە بەرەو بارەگای ھێزەكانی كۆماندۆ بەڕێدەكرێت و دوای دواماڵئاوایی ھاوسەنگەرانی، تەرمی پیرۆزی بەرەو شاری هەولێر بەڕێدەكرێت، پاش بە جێگەیاندنی رێوڕەسمە ئایینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی هەمان رۆژ لە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك دەسپێردرێت.